نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی په‌یمانی وه‌رزشگای ئازادی تاران

257
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراوی ده‌یان كرێكاری شاغڵ له‌ ته‌سیساتی وه‌زشگای ئازادی تاران ده‌كان.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٤٣ كه‌س له‌ كرێكارانی ته‌سیساتی وه‌رزشگای ئازادی كه‌ سه‌ربه‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌فشین كۆنتۆڕڵ” كار ده‌كه‌ن، تا ئێستا حه‌قده‌ستی دواخراوی سێ مانگی رابردووی ئه‌مساڵیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. جیگای ئاماژه‌یه‌، پێشینه‌ی كاری ئه‌م ٤٣ كرێكاره‌، نێوان ١٠ تا ١٨ ساڵه‌ و له‌ به‌شی كۆنتڕۆڵ كردنی موتور خانه‌كان و ته‌عمیری ته‌سیسات و لوله‌كانی ئاو گه‌رمی وه‌رزشگای ئازادی كار ده‌كه‌ن‌.