نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌وزی مه‌هاباد

524t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌وزی مه‌هاباد حه‌قده‌ست و مه‌زایای ٦ مانگیان پێنه‌دراوه‌.شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌وزی مه‌هاباد، كارخانه‌كانی “كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد، موجته‌مه‌عی دامداری و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد، موجته‌مه‌عی هۆما مورغ و ساردخانه‌ی زه‌مزه‌می مه‌هاباد” ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌م شیركه‌تانه‌ له‌ ساڵی ٨٦ و له‌ راستای به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌سڵی ٤٤ی یاسای بنه‌ڕه‌تی رژیم به‌ به‌شی خسووسی سپێردران و كێشه‌ و گرفتی كرێكاران له‌و‌ كاته‌وه‌ زیاتر بۆته‌وه‌.