نه‌درانی حه‌قده‌ست و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ سنه‌

723
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌ نه‌درانی دوو مانگ حه‌قده‌ستی ٤٠ كرێكاری ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ سنه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وان ده‌كات.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، نه‌درانی حه‌قده‌ستی دوو مانگی لانیكه‌م ٤٠ كرێكاری ئاگركوژێنه‌وه‌ی سنه‌ به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران بۆوه‌. دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگیان پێی په‌رداخت كرا، به‌ڵام حه‌قده‌ستی مانگێكی دیكه‌یان له‌ لایه‌ن شاره‌داریه‌وه‌ په‌رداخت نه‌كرا و شاره‌داریی سازمانی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ شیركه‌تی خسوسی ده‌سپێرێت و ئه‌م شیركه‌تانه‌ بڕێك له‌ حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ نێوان ٣٠٠ تا ٤٠٠ تمه‌ن بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن و كرێكاران كه‌ لانیكه‌م پێشینه‌ی كاری له‌ نێوان ٣ تا ١٣ ساڵیان هه‌یه‌، به‌ توندی ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌.