نه‌درانی غه‌رامه‌تی ساڵی رابردوو به‌ كه‌شاوه‌رزانی ئۆستانی كرماشان

707
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی یه‌كساڵ تا ئێستا غه‌رامه‌تی ساڵی رابردوو به‌ كه‌شاوه‌رزانی ئۆستانی كرماشان، په‌رداخت نه‌كراوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی بیمه‌ی بانكی كه‌شاوه‌رزی ئۆستانی كرماشان به‌ دان پێدانان به‌وه‌یكه‌ هێشتا غه‌رامه‌تی خه‌ساره‌ته‌كانی ساڵی رابردوو به‌ كه‌شاوه‌رزان و خاوه‌ن باخه‌كانی ئۆستانی كرماشان په‌رداخت نه‌كراوه‌، هۆكاری په‌رداخت نه‌كردنی كه‌مبوونی بودجه‌ ناولێبرد. ناوبراو به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ ساڵی رابردوو غه‌رامه‌تێك به بڕی ٨ میلیارد تمه‌ن بۆ په‌رداخت كردن به‌ زه‌وی و باخه‌ بیمه‌ كراوه‌كانی ئۆستانی كرماشان له‌به‌رچاو گیرابوو، جه‌ختی كرده‌وه‌: هێشتا ئه‌م قه‌ره‌بوو كردنه‌وانه‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی ئێعتبار به‌ كه‌شاوه‌رزان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و تا ئێستا هیچ پوڵێك نه‌ڕژاوه‌ته‌ سندوقی بیمه‌ تا زیانه‌كانی كه‌شاوه‌رزان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌. شایانی باسه‌ په‌رداخت كردنی غه‌رامه‌ت و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی له‌ كاتی خۆی كه‌شاوه‌رزان، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌وان بۆ بیمه‌ كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ستبه‌كار بن، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ كه‌شاوه‌رزان هیچ ره‌غبه‌تێكیان بۆ بیمه‌ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ كشت و كاڵییه‌كانیان نییه‌.