نه‌درانی مافی قوربانیانی شیمیایی سه‌رده‌شت پاش ٢٨ ساڵ

5
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٢٨ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت”دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا مافی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌، له‌ لایه‌ن رژیمه‌وه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ماوه‌ی ٢٨ ساڵ له‌وه‌پێش له‌ جه‌ریانی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له‌ لایه‌ن رژیمی به‌عسی “عێراق”وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌ بوونه‌ قوربانی. به‌ڵام هه‌تا ئێستا مافی ئه‌م قوربانیانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی نه‌دراوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ بریندارانی ئه‌م رووداوه‌ش له‌ ئێمكاناتی پزیشكی بێبه‌شن.