نه‌درانی مه‌رخه‌سی به‌ زیندانی یه‌ك لە زیندانی میناب

519q

“كه‌ماڵ شه‌ریفی” رۆژنامه‌نووسێكی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه‌ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە لە لایەن هێزەكانی رژیم دەستبەسەر كراوە و لە دۆخێكی خراپدا بەسەر دەبات.
بە پێی هەواڵی هێرانا، كەماڵ شەریفی رۆژنامەنووس و چالاكی سیاسی خەڵكی شاری سەقز، هه‌تاكوو ئێستا ته‌نها یەكجار لە گەڵ بنەماڵەكەی چاوپێكەوتنی هەبووه‌ و لە و كاتەوە مافی مەرخەسی لێ زەوت كراوە. ئه‌مه‌ لە حاڵێكدایه‌ كه‌ سزای دورخرانەوە بۆ زیندانی مینابی بەسەرداسەپاوه‌ و ئێستاكە لە دۆخێكی خراپی دەرونی و جەستەیی دایە. كەماڵ شەریفی لە ساڵی 87ی هەتاوی لە شاری سەقز، دەستبەسەر و لە لایەن لقی 1ی دادگای سەقز سزای 30ی ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.