نه‌درانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

367
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانییه‌كی سیاسی به‌ناوی “عوسمان مسته‌فاپوور” نزیكه‌ی ٢٣ ساڵه‌ له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌ندكراوه‌ و له‌ دانی مه‌ره‌خه‌سی له‌ ماوه‌ی ئه‌م ٢٣ ساڵه‌دا بێبه‌ش كراوه‌.به پێی‌ ئه‌م راپۆرته‌، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش بۆ جارێكی دیكه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ داوای مه‌ره‌خه‌سیان بۆ ناوبراو له‌ زیندانی ده‌ریای ورمێ كردبوو، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی و به‌رپرسانی زیندان ئه‌م داواكارییه‌یان ره‌ت كرده‌وه‌. شایانی باسه‌، عوسمان مسته‌فاپوور له‌ زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ كه‌ ساڵی ١٣٧٠ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی و هاوكاریی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ٢٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. جیگای ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵیشدا داواكاری ناوبراو بۆ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی زیندان‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ره‌ت كرابۆوه‌.