نه‌درانی مه‌زایای كرێكارانی ئوتوبوسرانی سنه‌ و شاره‌داری شنۆ

551
راپۆرته‌كان باس له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شاره‌داری “شنۆ” و كرێكارانی “شیركه‌ت واحیدی ئوتوبوسرانی شاری سنه‌ و ده‌ورووبه‌ر” ده‌كه‌ن.
به‌ پێی هه‌واڵه‌ی گه‌یشتوو، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ٥٥ كرێكاری شاره‌داری شاری شنۆ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٣ مانگ‌ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان سێ كه‌س له‌م كرێكارانه‌ له‌سه‌ركار ئێخراج كران. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌شی ده‌وڵه‌تی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبوسرانی سنه‌ و ده‌ورووبه‌ر له‌ په‌رداخت كردنی ٢ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، شه‌وكاری، ئیزافه‌ كاری، رۆژانی ته‌عتیل، مافی منداڵ و باقی مه‌زایای نزیكه‌ی ١٥٠ كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شه‌ جیاجیاكان له‌وانه‌ ئیداریی، رانه‌نده‌كان و گیشه‌كانی بلیت فرۆشی خوده‌بوێرێت.