نه‌درانی مه‌زایای كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی “گیپۆر”

372q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٢٦ مانگ به‌سه‌ر ئیخراجی ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی “گیپۆر”ی مه‌شهه‌د، هێشتا خاوه‌نكار حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ژماره‌یه‌كیانی په‌رداخت نه‌كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای داخرانی كاتی و چه‌ند مانگه‌ی كارخانه‌ی قه‌تعه‌سازی گیپۆر به‌ بیانووی قه‌یرانی ئابوری و نه‌بوونی مه‌وادی سه‌ره‌تایی، ١٢٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ پیشه‌سازییه له‌سه‌ركار‌ ئیخراج كران. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ مه‌زایای ١١ كرێكاری ئیخراجی په‌رداخت نه‌كردووه‌. ده‌وترێت له‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی ئیخراج كراوی ئه‌م كارخانه‌ قه‌تعه‌سازییه،‌ لانیكه‌م ١١ كرێكار توانیان له‌ رێگای شكایه‌ت كردنه‌وه‌ له‌ بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌م كرێكارانه‌ هێشتا به‌شێكی زۆر له‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.