نه‌درانی مه‌زایای كرێكارانی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری قه‌تاری شه‌هری مه‌شهه‌د

546y
راپۆرته‌كان باس له‌ په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌ی كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی “به‌هره‌به‌رداری قه‌تاری شه‌هری مه‌شهه‌د” ده‌كه‌ن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری قه‌تاری شه‌هری مه‌شهه‌د به‌ بیانووی نه‌بوونی بودجه‌، له‌ په‌رداخت كردنی مه‌زایا و مافی جه‌ژنانه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ خۆده‌بوێرێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكاران سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ ئه‌منیه‌تی پیشه‌یش بێبه‌شن و خاوه‌نكار ناچاریانی كردووه‌ كه‌ قه‌راردادی یه‌كمانگ و حه‌وت رۆژه‌ ئیمزا بكه‌ن.