نه‌درانی مه‌زایای كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی سه‌بزی مهاباد

355y
سه‌رچاوه‌ كرێكارییه‌كان باس له‌ دواخرانی ١١ مانگ حه‌قده‌ستی ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌بزی مهاباد ده‌كه‌ن.زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌بزی مهاباد له‌وانه‌: “كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، ناوه‌ندی دامداری و سه‌نعه‌تی مهاباد، ناوه‌ندی هۆما مۆرغی مهاباد و ساردخانه‌ی زه‌مزه‌می مهاباد”، زیاتر له‌ ١١ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. هه‌روه‌ها ١٤٢ كرێكاری ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌ ساڵی رابردوو له‌سه‌ركار ئیخراج كران. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی و به‌دواداچوونی كرێكاران بۆ په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان، ئه‌وانی له‌سه‌ركار ئیخراج كردووه‌

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →