نه‌درانی مولاقات به‌ دوو زیندانی سیاسی له‌ زیندانی مهاباد

351y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوو زیندانی سیاسی به‌ناوه‌كانی “هێمن غه‌زاڵی” و عه‌بدولڕه‌حمان “ره‌مه‌زانپوور”، له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندانی “مهاباد”وه‌، له‌ مافی مولاقات بێبه‌ش كران. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌م دوو زیندانییه دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای زیندان له‌ لایه‌ن زیندانبان، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ مولاقات بێبه‌ش كران. جێگای ئاماژه‌یه‌، “هێمن غه‌زاڵی رێكه‌وتی ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٩٣ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی نه‌یاری رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری پێدرا. عه‌بدولره‌حمان “ره‌مه‌زانپوور”یش، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٢ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا.