نه‌درانی مەرەخەسی بە زیندانییه‌کی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار

30y (2)
دادستانی دادسەرای نیزامی زاهیدان له‌گه‌ڵ دانی مەرەخەسی به‌مه‌به‌ستی ده‌رمانی پزیشكی به‌ زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، دژایه‌تی كردووە.بەپێی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بڕیار بوو لەسەر بەڵێنی كاربەدەستان پاش ته‌عتیلاتی نەورۆز، بە مەبەستی بەدواداچوونی گیروگرفتی پزیشكی و تەندرووستی، مەرەخەسی بە محەممەدئەمین ئاگووشی موعه‌لیمی خانەنشینكراوی تەمەن ٥٤ ساڵەی خەڵكی پیرانشار بدرێ، بەڵام سەرەڕای ئامادە كردنی وه‌سیقه‌ لەگەڵ داوای مەرەخەسی ناوبراو دژایەتی كرا. شایانی باسه‌ “محەممەدئەمین ئاگووشی” بە تۆمەتی “جاسوسی و محاربه‌ لە رێگەی هاوكاری كردن لەگەڵ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم”، ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەر كرا و حوكمی ١٠ ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی “زاهیدان”ی بەسەردا سەپا.