نه‌درانی هه‌قده‌ستی یه‌كساڵی كرێكارانی كاشی نیلوو

55
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی كرێكارانی كاشی نیلوو، ئه‌م كرێكارانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێنه‌درانی چه‌ندین مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌قی بیمه‌یان، ناڕازیین.
پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كان، نه‌درانی هه‌قده‌ستی ١٢ مانگی ٧٠٠ كه‌س له‌م كرێكارانه، بریتییه‌ له‌ ١٠ مانگ هه‌قده‌ست و نه‌درانی دوو مانگ جه‌ژنانه‌ و پێنه‌ردانی سه‌نه‌واتی كاریی، له‌ كێشه‌ و گرفتی سه‌ره‌كیی ئه‌م كرێكارانه‌یه‌. ‌هه‌روه‌ها له‌ مانگی پۆشپه‌ڕی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ هه‌قی بیمه‌یان نه‌دراوه‌تێ و نه‌كراوه‌ته‌ حیسابی ته‌ئمینی ئیجتماعی. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی كرێكاران، به‌ڵێنه‌كانی كارگێڕانی ئۆستانیی ڕژیم ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ و هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه‌یان له‌م بواره‌دا هه‌ڵنه‌گرتووه‌. دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو.