به پێی راپۆرته‌كان، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “سامان كاشی بروجێرد”، هه‌روا له په‌رداختی ٧ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، خۆده‌بوێرێت.به پێی ئه‌م راپۆرته، كرێكارانی كارخانه‌ی سامان كاشی بروجێرد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، بۆ ١٨هه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری تایبه‌تی رژیم له بروجێرد كۆبوونه‌وه.