نه‌ردانی حه‌قه‌ده‌ستی كرێكارانی مه‌عه‌ده‌نه‌كانی گول گه‌وهه‌ری سیرجان

639y

راپۆرته‌كان باس له‌ دواخرانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌یمانی مه‌عده‌نه‌كانی ٢ و ٤ی “گول گه‌وهه‌ری سیرجان” ده‌كه‌ن.كرێكارانی په‌یمانی دوو شیركه‌تی په‌یمانكاری “فه‌تحی جنوبی شه‌رق” و شه‌هسه‌وار ماشین” ناوه‌ندی به‌ردی ئاسنی سیرجان له‌مباره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاند: ” له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی رابردۆوه‌، هه‌ر مانگ به‌ره‌ڕووی دواخرانی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانمان ده‌بینه‌وه‌. له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، چه‌ندین جار له‌م شیركه‌ته‌ و له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری و ئیداره‌ی كاری رژیم له‌ “سیرجان”یش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیمان وه‌ڕێخستووه‌. به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكمان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، خاوه‌نكاری شیركه‌تی شه‌هسه‌وار ماشین، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكاران، له‌ رۆژی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌، كاری له‌ مه‌عده‌نی ژماره‌ ٤ یشی راگرتووه‌.