نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌‌ بۆسه‌ر كاری كرێكارانی ئێخراجی مه‌عده‌نی بافق

728
راپۆرته‌كان باس له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی وه‌عده‌ و به‌ڵێنی فه‌رمانداری رژیم له‌ شاری “بافق” سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری ١٧ كرێكاری ئێخراجی مه‌عده‌نی “كووشك” ده‌كه‌ن. به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ كردنی زیاتر له‌ ٥ مانگ به‌سه‌ر وه‌عده‌ و به‌ڵێنی فه‌رمانداری بافق، ١٧ كرێكاری ئیخراجی مه‌عده‌نی كوشك هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و خاوه‌نكار توانیویه‌تی به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ هێز و زۆر، شێوازی مودیریه‌تی خۆی درێژه‌ پێبه‌دات. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوو ٢٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی كووشك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.