نوری مالیكی تاوانباری ریزی یه‌كه‌می ته‌سلیم كردنی شاری موسڵ به‌ داعش

262
ماڵپه‌ری “سبه‌ی له‌سه‌ر زاری په‌رلمانتارانی پارلمانی عێراق رایگه‌یاند: كاری لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ته‌سلیم كردنی شاری موسڵ به‌ داعش، ته‌واو بووه‌.راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ بۆ بڕیاردان و په‌سندكردنی كۆتایی، به‌مزووانه‌ راده‌ستی پارلمانی عێراق ده‌كرێت. زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی عێراق تاوانباری ریزی یه‌كه‌مه‌ له‌ راده‌ست كردنی شاری موسڵ به‌ هێزه‌كانی داعش. له‌پاڵ نوری مالیكی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی عێراقیش ناویان هاتووه‌. ناوه‌كان به‌شێوه‌ی نافه‌رمی له‌ میدیاكاندا‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا كاتێك بابه‌ته‌كه‌ له‌ پارلمانی عێراقدا تاوتوێ نه‌كرێت، به‌ ره‌سمی ئاشكرا ناكرێن.