نوقم بوونی زیاد لە 30 پەناخواز لە کەناردەریاکانی جیبۆتی

ڕۆژی سێشەممە 24ی مانگی خاکەلێوە بە هۆی هەڵگەرانەوەی بەڵەمێکی پەناخوازان، زیاد لە 30 کەس کە بە گشتی خەڵکی ئێراق بوون لە ئاو دا نوقم بوون.

ڕێکخراوی نێونەتەوەی کۆچ ڕایگەیاند: “بە هۆی هەڵگەڕانەوەی بەڵەمێکی هەڵگری پەناخوازان، لە کەناردەریاکانی جیبۆتی، لە بەراوردە سەرەتاییەکان دا 34 کەس گیانیان لە دەست داوە“. سالێانە بە هەزاران گەنج و لاو بە دوای داهاتوویەکی باشتر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاوە سنوورەکان بە نایاسایی تێدەپەڕینن و سنوورپارێزان و قاچاغچیان ئینسانیش ئەیانکەنە قوربانی.