نوقم بوونی گەورەترین کەشتی هێزی دەریایی رژیم

رۆژی سێشەممە 11ی مانگی جۆزەردان، گەورەترین کەشتی هێزی دەریایی رژیم پاش ئاگرتێبەربوون لە نزیک بەندەری جاسک لە ئاو دا نوقم بوو.

مێدیاکانی سەر بە رژیم “شناوەری خارک” کە پاش ئاگر تێبەربوون، لە ئاو دا نوقم بووە بە گەورەترین کەشتی هێزی دەریای “ئێران” ناو لێ دەبەنکاربەدەستانی رژیم تا ئێستا لە هۆکاری نوقم بوونی ئەو “گەورە کەشتییە” راپۆرتێکیان بڵاو نەکردووەتەوەشایانی باسە کە دوو مانگ پێشتر کەشتێکی دیکە لە ژێر ناوی “ساویز” لە ئاوەکانی دەریای سوور دا کەوتە بەر هێرشەوە و لە ئاو دا نوقم بووبەشێک لە مێدیاکان هۆکاری تەقینەوەی کەشتی “ساویزیان بە “مینە میغناتیسییەکانی” ئیسڕائیلەوە نیسبەت دا.