نووسه‌ری به‌ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان كریم شاره‌زا ماڵاوایی له‌ ژیان كرد

324y
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، نووسه‌ر و ره‌خنه‌گر و رووناكبیری به‌ناوبانگ، “كه‌ریم شاره‌زا” پاش دوو مانگ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له ‌شاری هه‌ولێر ماڵاویی له‌ ژیان كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “كه‌ریم شاره‌زا” نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری به‌ناوبانگی ئه‌ده‌بیاتی خه‌ڵكی شاری “كۆیه‌”ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌ هۆی نه‌خوشی له‌ ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵیدا ماڵاوایی له‌ ژیان كرد. ئه‌م نووسه‌ره‌ زیاتر له‌ ١٧ به‌رهه‌می له‌ چوارچێوه‌ی په‌رتووكدا پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی كوردی كردووه‌. هه‌روه‌ها كه‌ریم شاره‌زا خاوه‌نی ١٤ به‌رهه‌می دیكه‌ی ده‌ست نووسه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كیه‌تی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر بووه‌.