رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ره‌شه‌ممه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق رایانگه‌یاند، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” ٥٠ هاوڵاتی عێراقی له شاری “هیت” له رۆژئاوای ئۆستانی ئه‌نباری له نێو ئاگردا سوتاند.
به پێی ئه‌م راپۆرته، هێزه‌كانی داعش پاش هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قێك له ناوچه‌ی “هیت” لانیكه‌م ٥٠ كه‌س له هاوڵاتیانی عێراقی به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی ئه‌م گروپه و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی، له نێو خه‌نده‌قه‌كه سووتاند. شایانی باسه هێزه‌كانی داعش پێشتریش ١١ هاوڵاتی عێراقیان له شاری فه‌لوجه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان له نێو ئاگردا سوتاند.