نوێترین جه‌نایه‌تی وه‌حشیانه‌ی داعش له‌ عێراق

367t

به‌ وته‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی عێراق گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” له‌ جه‌نایه‌تێكی وه‌حشیانه‌دا ٤٥ كه‌سی له‌ شاری بچووكی “به‌غدادی” له‌ ئۆستانی ئه‌نبار، به‌زیندوویی له‌نێو ئاگردا سووتاندووه‌.

هێزه‌كانی داعش هه‌فته‌ی رابردوو هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری به‌غدادی و به‌شێكی به‌رچاویان داگیر كرد. شایانی باسه‌ پایگای هه‌وایی “عه‌ینۆلئه‌سه‌د” له‌ پێنج كیلۆمیتری ئه‌م شاره‌دایه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٣٠٠ چه‌كداری ده‌ریایی ئامریكا له‌وێدا هێزه‌كانی عێراق ئاموزش ده‌ده‌ن.