ئه‌رته‌شی عێراق و هێزه هاپهیمانهكانی، شاره‌كانی “ئه‌لبه‌غدادییه و ئه‌لدۆر” یان له ده‌ستی هێزه‌كانی گروپی “داعش” وه‌رگرتۆته‌وه.
داعش شاری ئه‌لبه‌غدادییه كه له نزیك روباری فورات له رۆژئاوای عێراق هه‌ڵكه‌وتووه، مانگی رابردوو كوتنڕۆڵ كرد، رووداوێك كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر ئه‌رته‌شی ئامریكاش به‌حساب ده‌هات، چونكه موسته‌شارانی ئامریكایی له پایه‌گایه‌كی هه‌وایی له نزیك شاری ئه‌لبه‌غدادییه له حاڵی ئاموزشی سه‌ربازانی عێراقین. “رۆیتێرز”یش هه‌واڵی شكستی داعشی له شاری “ئه‌لدۆر” له نزیك شاری “تكریت” راگه‌یاند. ئه‌م هه‌واڵنێرییه هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی كه سه‌ربازانی عێراقی و هاوپه‌یمانانی شیعه چوونه نێو شاری ستراتێژیكی ئه‌لدۆر كه له حاشیه‌ی باشووری شاری تكریت دایه.