نوێترین پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی یه‌ په‌ گه‌ له‌ قامیشلی

423t

“یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل” ناسراو به‌ “یه‌ په‌ گه‌” دوای نوێترین ز‌نجیره‌ عه‌مه‌لیاتی خۆیان ٢٥ ئاوایی دیكه‌یان له‌ باشووری شاری “قامیشلی” له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” ده‌رهێناوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار نزیك له‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، ئه‌م هێزانه‌ تێكهه‌ڵچوونێكی توندیان له‌گه‌ڵ داعش له‌ ناوچه‌ی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ نێوان “جه‌زعه‌” و “ته‌ل حه‌میس” له‌ باشووری قامیشلی سوریه‌ ده‌ستپێكردووه‌. له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ تا ئێستا ٤٣ كه‌س له‌ هێزه‌كانی داعش كوژراون. ئه‌م سه‌رچاوه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، ئامانجی هێزانه‌كانی “یه‌ په‌ گ” له‌م هێرشه‌، گه‌مارۆدانی شاری ته‌ل حه‌میس به‌ مه‌به‌ستی بوار خۆش كردن بۆ ئازاد كردنی ئه‌م شاره‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی داعشه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →