نوێترین گروگانگیری داعش له‌ لیبی

470t

به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، ٩ كه‌سی خارجی دیكه‌ له‌ سایتێكی نه‌وتی له‌ باشووری لیبی له‌ لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”ه‌وه‌ به‌ بارمته گیراون.
هێزه‌كانی داعش به‌ هێرش به‌سه‌ر مه‌یدانی نه‌وتی “ئه‌ڵغانی”، كرێكاران و كارمه‌ندانی خارجی له‌وانه‌ چه‌ند هاوڵاتی فیلیپینی كه‌ له‌م مه‌یدانه‌ كاریان ده‌كرد، به‌ بارمته‌ گرتووه‌. ده‌وترێت بێجگه‌ له‌ بارمته‌ فیلیپینیه‌كان، گروگانێكی خه‌ڵكی وڵاتی غه‌ناش به‌رچاو ده‌كه‌وێت. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه‌كانی داعش له‌ لیبی به‌هێزتر بوون كه‌ دوو ساڵ پاش رووخانی “مو‌عه‌مه‌ر قه‌زافی”، نه‌زمی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ته‌واوه‌تی شێواوه‌ و تووشی هه‌رج و مه‌رج و ناسه‌قامگیری بووه‌.