نوێكردنه‌وه‌ی مه‌ئمووریه‌تی نوێنه‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤ له‌ ئێران

705t
رۆژی جومعه‌ ٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ شورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، مه‌ئمووریه‌‌تی “ئه‌حمه‌د شه‌هید”ی وه‌كوو نوێنه‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤی ئێران بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ نوێ كرده‌وه‌‌.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ ساڵی ٢٠١١ زایینی وه‌كوو نوێنه‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤ له‌ كاروباری ئێران هه‌ڵبژێردرا. ناوبراو له ماوه‌ی‌ چوار ساڵێك كه‌ له‌م پۆستدا بووه‌، سه‌ره‌ڕای داواكاری به‌رده‌وام به‌ هۆی دژایه‌تی رژیم، نه‌یتوانیوه‌ بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌ به‌رینه‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ سه‌فه‌ری ئێرتم بكات. شایانی باسه‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ وته‌كانی رابردووی له‌ شوورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان رایگه‌یاند، بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ده‌وره‌ی هاتنه‌ سه‌ركاری حه‌سه‌ن رۆحانی ناله‌بارتر بووه‌.