نۆقم بوونی ده‌یان په‌نابه‌ر له‌ لێواڕئاوه‌كانی لیبی

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی رێبه‌ندان ، كومیساریای باڵای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: كه‌ لانیكه‌م ٤٣ په‌نابه‌ر له‌ مه‌سیری گه‌یاندنی خۆیان به‌ ئۆروپا له‌ رێگه‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه‌، له‌ لێوارئاوه‌كانی لیبی خنكاون.

به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م ناوه‌نده‌، به‌له‌می ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایێكی زۆر خراپدا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ١٠ كه‌س له‌م ٤٣ كه‌سه‌ له‌ ریگه‌ی هێزی فریاكه‌وتنه‌وه‌ رزگاریان بووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌‌مساڵدا ئه‌مه‌ یه‌كه‌میین ڕووداوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ په‌نابه‌ران له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن.