نۆژەنکردنەوەی مه‌دره‌سه‌كانی ئاوایی نێی مەریوان لەلایه‌ن خەڵک

7y (1)
خه‌ڵکی ئاوایی “نێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان کە بەهۆی لاساری ‌و قین لە دڵی ناوەندە حکومه‌تییه‌كان له‌ زۆر خزمه‌تگوزاری بێبه‌شن، ناچارن هەندێ لە پڕۆژەکانی ئاوەدانی خۆیان بە خەرجی خۆیان جێبەجێ بکەن.
رۆژی سێشه‌ممه ١١ی خاکەلێوە خه‌ڵکی ئاوایی نێ له‌ به‌ر پشتگوێ ‌خران ‌و پێنه‌دانی بودجه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌‌ بۆ نوێژنكردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌م ئاواییه‌،‌ خۆیان ده‌ستیان بە‌ نوێژنكردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كانی ئاوایی کردووه‌. شایانی باسە خەڵکی ئاوایی نێ لە زۆر ئیمکاناتی بنەمایی و سەرەتایی کە مافی بێ ئەملا و ئەولای هەر ناوچەیەکی ئەو وڵاتەیە، بێبەش کراون.