نۆ هه‌زار خوێندكاری كه‌م داهات له‌ كرماشان

512
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ئۆستانی كرماشان زیاتر له‌ ٩ هه‌زار خوێندكار هه‌یه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌م داهاتن و بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن گوشاری ئابووریان له‌سه‌ره‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “مۆرتەزا حوسێنی” جێگری گشتی كومیتەی ئیمدادی ئۆستانی كرماشان، رایگەیاندووە: لە ئۆستانی كرماشان ٩ ھەزار خوێندكار ھەیە كە بنەماڵەكانیان كەم داھات و ھەژارن و ئه‌م منداڵانه‌ ناتوانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن. ئه‌م منداڵانه‌ ناچارن وه‌كوو منداڵانی كار بچنه‌ نێو بازاری كار و یارمه‌تی دابین كردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بده‌ن. شایانی باسە، كاربه‌ده‌ستانی رژیم تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردن و دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی بنەڕەتی بۆ كەم كردنەوەی ئاماری بێكاری لە ئۆستانی كرماشان و شاره‌ جیاجیاكانی ئێران هیچ هه‌نگاوێكی جیدیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌، به‌ڵام داوا لە خەڵكی ئەم ئۆستانه‌ دەكەن كە لە مه‌راسمی “جه‌ژنی عاتفەكان”، یارمەتی بۆ منداڵانی كه‌م داهات كۆبكەنەوه‌.