نیوه‌كار مانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاسفاڵتی جاده‌ی شنۆ ـــ نه‌غه‌ده‌

thumb231 (1)
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی رێگا و ته‌رابه‌ری شاری شنۆ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ مه‌به‌ستی نوێژنكردنه‌وه‌ی جاده‌ی شنۆ ـــ نه‌غه‌ده‌، ئاسفاڵتی ئه‌م جاده‌ی هه‌ڵكه‌ندووه‌ و به‌ نیوه‌كاره‌یی به‌جێهێشتووه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، نیوه‌كار مانه‌وه‌ی ئه‌م جاده‌یه‌، گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌ به‌ تایبه‌ت خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی “خانله‌ر” و چشمه‌ گۆڵ” پێكهێناوه‌ و زه‌ره‌ر و زیانێكی به‌رچاوی به‌ باخ و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵك گه‌یاندووه‌. شایانی باسه‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار زۆر ناڕازیین، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێك به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →