نیوه‌ داخرانی به‌ردبڕییه‌كانی یه‌زد

438t

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ره‌شه‌ممه ‌هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا” له‌ راپۆرته‌كدا‌، هه‌واڵی نیوه‌ داخرانی به‌ردبڕییه‌كانی یه‌زدی به‌ ١٥٠ كرێكاره‌وه‌ راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته و له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی سێنفی به‌ردبڕیی ئۆستانی یه‌زد، له‌ شارۆ‌چكه‌ی سه‌نعه‌تی “مێهریزی یه‌زد” ١٥٠ كرێكار به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌ زیاتر له‌ ١٤ ناوه‌ندی به‌ردبڕیی كار ده‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕای ركودی بازاڕی به‌رد، ژماره‌یه‌ك له‌‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیانه‌ به‌ شێوه‌ی نیوه‌ چالاك له‌ حاڵی كاردان و له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌،‌ داخران و بێكاری كرێكارانی شاغڵ له‌م به‌ردبڕییانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.