سندوقی منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان “یونیسێف”، رۆژی جومعه ١٨ی مانگی گوڵان له راپۆرتێكدا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخی منداڵان و خوێندكارانی سه‌ره‌تایی له وڵاتی بۆمهلهرزهلێدراوی نێپاڵ له‌قووڵایی دڵه‌وه ده‌ربڕی. به پێی راپۆرتی یونیسێف، نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن منداڵ له نێپاڵ ناتوانن به‌مزووانه بۆ مه‌دره‌سه بگه‌ڕنه‌وه، چۆنكه ٢٤ هه‌زار كلاسی ده‌رس له جه‌ریانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی رابردوو رووخاون. ئه‌م رێكخراوه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند تا كاتێك كه كرده‌وه‌ی خێرا بۆ دروستكردنی ساختمانی ئاموزشی كاتیی به‌ڕێوه‌نه‌چێت، لانیكه‌م ٩٥٠ هه‌زار خوێندكار ناتوانن بۆ مه‌دره‌سه بگه‌ڕنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ كلاسه ده‌رسییه‌كان ته‌نانه‌ت له كه‌ش و هه‌وای ئاموزشی كاتیش‌دا بۆ پێش‌گرتن له ئه‌گه‌ری چه‌وساندنه‌وه و سوئیستفاده كردن له‌وان، زۆر پێویسته.