نیگه‌رانی له‌ درێژه‌ی هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

121y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان، “بان كی مۆن” ده‌بیری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌واڵی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نیزامی به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر یه‌مه‌نی راگه‌یاند.به‌ پێی راپۆرتی رۆێتێرز، رۆژی چوارشه‌ممه میلیشیاكانی حه‌وسی له‌ یه‌مه‌ن، مه‌رجی‌ كۆتایی هاتن به‌ هێرشه‌ نیزامییه‌كان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودیان، وتوووێژه‌كانی ئاشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاند. رۆژی سێشه‌ممه‌ “محه‌ممه‌د عه‌بدولسه‌لام” وته‌بێژی میلیشیاكانی حه‌وسی، له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ئێمه‌ پاش كۆتایی هاتنی ته‌واو به‌ هێرشه‌كان له‌دژی یه‌مه‌ن و لابردنی گه‌مارۆكان، خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی سیاسی به‌ پشتیوانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانین.” به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی بێهداشتی جیهانی، له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردۆوه‌‌، ٩٤٤ كه‌س له‌ یه‌مه‌ن كوژراون و ٣ هه‌زار و ٤٨٧ كه‌سیش، بریندار بوون.