بێهنام ئیبراهیم زاده” به‌ندكراوی سیاسی، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و چالاكی بواری مافی مناڵانی كار و خیابان له زیندانی ره‌جایی شهههری كه‌ره‌ج، رۆژی چوار شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ ده‌رمان كردنی كێشه‌ی بڕبڕه‌ی پشتی نێردرایه بیمارستان و هه‌مدیسانه‌وه گهێریندرایهوه زیندان.
به پێی راپۆرتی، كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسیی و مه‌ده‌نی”، پزیشكان وێڕای ته‌ئیدكردنی كێشه‌ی ترازانی مۆره‌كانی، ده‌رمان و ئه‌نجامی عه‌مه‌لی جه‌راحیان به پێویست زانی. ئه‌م چالاكه كرێكاریه به زۆر به‌ده‌ست ئازاری “ئارترۆزی گه‌ردن”نه‌وه ده‌ناڵینێت. بێهنام ئیبراهیم زاده له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی به زۆربوونی هاتنی زیندانی به پێشنه‌ی ئاراوهگێریی و تاوانكاریی پێوه‌ندیدار به موادی موخه‌دێر بۆ ناو به‌ندی زیندانیانی سیاسی،به ده‌ستوری سه‌رۆكی زیندان، بۆ ئه‌نده‌رزگای ١٠ی ساڵونی ٣٠ زیندانی ره‌جایی سههر گواسترایه‌وه، ئه‌نده‌رزگای ١٠، به‌نده تازه‌كانی زیندانی ره‌جایی شه‌هر و له خراپتهرین به‌نده‌كانی ئه‌م زیندانه‌یه.