“رێكخراوی مافی مرۆڤی لێبوردنی نیونه‌ته‌وه‌یی” له راگه‌یاندنێكدا، له ئه‌گه‌ری ئێعدامی “محه‌ممه‌د عه‌لی تاهێری” دامه‌زرێنه‌ری عرفان حه‌لقه، نیگه‌رانی ده‌ربڕی.له راگه‌یاندنی لێبوردنی نیونه‌ته‌وه‌یی كه رۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان بڵاو كرایه‌وه، هاتووه: “محه‌ممه‌د عه‌لی تاهێری كه ماوه‌ی چوار ساڵه به تۆمه‌تی سووكایه‌تی كردن به موقه‌ده‌ساتی ئیسلامی، له ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێوین راگیراوه، له حاڵی حازردا به تۆمه‌تی “فساد و فی الارز، بڕیاره سه‌رله‌نوێ دادگای بكرێت و له‌وانه‌یه ئێعدام بكرێت.