به پێی راپۆرته‌كان، ٥٠٧ ئاوایی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژیم، لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن.
بەرپرسانی “ئابفا” رایگەیاندووە کە، ٥٠٧ ئاوایی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی لە ئاوی خواردنەوە بێبەشن و لەو بارەیەوە هیچ خزمەتگوازرییەکیان بۆ نەکراوە. بێبەش كرانی هاوڵاتییان و دانیشتووانی ئەو ٥٠٧ ئاواییه لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی پەیوەندیداری رژیم لەو گرفتە ئاگادارن و سەرەڕای دانی بەڵێنی جۆراوجۆر، هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەر كردنی ئەو کێشەیە ئه‌نجام نه‌داوه. بە پێی ئامارە ره‌سمیه‌كانی رژیم، ٥٠٧ ئاوایی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی لە ئاوی خواردنەوە بێبەشن و ١١٦ ئاوایی دیکەش به‌ره‌وڕووی کێشەی كه‌م ئاوی و بێ ئاوی بوونه‌ته‌وه