نەبوونی ئەمنیەتی شوغڵی و کاری هەرزان، بەشێک لە سەرەکی ترین سیاسەتە ئابووریەکانی دەوڵەتی رۆحانی

بەشوێن تەفاهوم نامەی “لوزان” و تەبلیغاتی پڕ هەراو هوریا بەڵام بێ ناوەرۆک سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی تەحریمەکان، حەسەن رۆحانی، ئەولەویەتی ئابووری خۆی فەراهەم کردنی بارودۆخی پێویست بۆ راکێشانی سەرمایەی دەرەکی و هاندانی سەرمایەدارانی نێوخۆیی لە کەرتی تایبەت و خوسوسی کردنی بۆنگا دەوڵەتیەکان دیاری کردوە. رۆحانی ئەم سیاسەتە ئابووریەی “زەمینەی ئاسانکاری سەرمایەگوزاری و حوزوری چالاکانەی کەرتی تایبەت” دیاری کردوە. ئەولەویەتی دیاریکراو لە لایەن دەوڵەتی رۆحانیەوە شتێک نییە بێجگە لە ئیدامەی سیاسەتێک کە کاتی خۆی لەلایەن رەفسەنجانیەوە بەکردەوە دەرهات. لەو دەورەیەدا بەپێی ئامارە رەسمیەکان، لە درێژەی ئەم سیاسەتەدا زیاتر لە ١٠٠ ملیارد دۆلار لە سەروەتێک کە لە ئیختیار دەوڵەتدا بوو، لە جەریانی بەرنامەی خوسوسی سازیدا کەوتە دەست بەشێکی زۆر بچوک بەڵام گەلێک سەروەتمەندی کۆمەڵگا.هاوتەریب لەگەڵ ئەم کەڵەکە کردنی سەروەتەدا توێژێکی سنوردار بەتایبەت لە ناوەند و دامەزراوە ئەمنیەتی و دەوڵەتیەکاندا، بەملیۆن کەس لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی سەرتاسەری وڵاتیان نەک هەر فڕێدایە گۆڕەپانی هەژاریەوە و لە دەست راگەیشتن بە سەرەتایی ترین ئیمکاناتی ژیانیش بێبەش کراون، بەڵکو کۆمەڵێک لە یاسا و رێسا لە بواری ئابووری- کۆموڵایەتی،433 بەتایبەت سەبارەت بە بازاڕی کار، دیاری کراون و بە کردەوە دەرهاتون کە ئاکامیان نابودی ئەمنیەتی پیشەیی بووە بۆ کرێکاران.گومانی تێدا نییە کە هیچ سەرمایەدارێک بەبێ دڵنیا بوون لە دابین بوونی شەرایەتی سود ئاوەری، سەرمایەکەی ناخاتە مەترسیەوە. هێزی کار سەرچاوەی سود ئاوەریە بۆ سەرمایە و بارودۆخی سود ئاوەری بۆ سەرمایە بوونی کاری هەرزانە. ئەگەر ئەو هەزینەیەی کە سەرفی هێزی کار دەکرێت نزم رابگیرێت بە هەمان رێژە سودی بەدەست هاتوو لە گەردشی سەرمایە زیاتر دەبێت. هێزی کاری هەرزان بۆ سەرمایەش لە رێگای هاتنەخواری ئاستی چاوەڕوانی و تەوەقوعاتی کرێکاران لە ژیان و داسەپاندنی بێ مافی بەسەریاندا لە چوار چێوەی یاساکانی بازاری کاردا دابین دەبێت. لەم روەوە دەبێ ئەم بارودۆخە واتە لەخوارەوە مانەوەی هەزینەی هێزی کار لە رێگای فریو و سەرکوتەوە فەراهەم بکرێت. کارێکی کە لە ئەستۆی دەوڵەتەکان، واتە موجریانی دابین کردنی بارودۆخی سود ئاوەری بۆ سەرمایەدا داندراوە. رژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئیجرای سیاسەتە ئابووریەکانی دەقیقەن لەم راستایەدا فەعالیەت دەکات و هەموو ئیمکاناتێکی لەبەردەستی دایە بەکار دینێ، تا کرێکاران و زەحمەتکێشانی کۆمەڵگا بەوەی کە هەیانە قانع و رازی رابگرن و خەباتەکەیان بۆ دابین کردنی ژیانێکی ئینسانی بە بێ سەمەر و بێ هودە نیشان بدەن. و بە شگردگەلی تازەتر ئەوان لەچاوڕوانی ئیسلاحدا ڕابگرن و بەم جۆرە رژیمی ئیسلامی بەسەرپێوە رابگرن. لە کۆتاییدا، ئەو کاتەی کە کرێکاران و خەڵکی بێبەش و زۆرلێکراو ئەم بارودۆخەی ژیانیان رەد کردەوە و حازر نەبوون تەسلیمی چارەنوسێک بن کە رژیمی ئیسلامی بۆی فەراهەم کردون، ئەوکاتەی کە دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرز کردەوە، بە زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام وڵام وەردەگرنەوە. بەم جۆرە سەرکوتی ناڕەزایەتی و خەباتی خەڵک لە پاڵ سیاسەتە ئابووریەکاندا بۆتە بەشێکی جیانەکراوە لە حاکمیەتی ئیسلامی.حاسڵی سیاسەتە ئابووریەکان بە چاشنی سەرکوتگەریەوە بواری “ئاسانکاری سەرمایەگوزاری و حوزوری چالاکانەی کەرتی تایبەت” فەراهەم دەکات. یەکێک لە پایەکانی ئەم سیاسەتە هەرزان راگرتنی هێزی کار و بە کراوەیی هێشتنەوەی دەستی خاوەنکارە بۆ دەرکردنی کرێکاران و هەڵوەشاندنەوەی قەراردادەکان. نزم راگرتنی هەزینەی هێزی کار و بێکارسازی بەرین و بەربڵاو و رەواجدان بە قەراردادی کاتی و سپی ئیمزا لەم ساڵانەی دواییدا ئاکامی ئیجرای ئەم سیاسەتانە بووە.لە دەیەی ٧٠ ی هەتاویدا حسێن کەماڵی، یەکێک لە سەران و بەڕێوەبەرانی خانەی کارگەر کە لە ئێستادا عینوانی رێبەری حیزبی ئیسلامی کاریشی لەخۆی ناوە، بەپێی بەرنامەکەی دەوڵەتی رەفسەنجانی بۆ دابین کردنی “ئەمنیەتی سەرمایە”، بەجێگای قەراردادی دایم و بەکۆمەڵ، رەسمیەتی یاساییدا بە قەراردادی کاتی و سپی ئیمزا. ئەم سیاسەتە دژی کرێکاریە لە ئێستادا لە دەوڵەتی رۆحانی و لە قاڵبی تەرحی “دەرچون لە رکود”- کە لە لایەن مەجلیسەوە پەسند کراوە- درێژەی پێدراوە و بۆتەهۆی ئیسلاح و گۆڕینی قانونی کار و قانونەکانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی. بەم جۆرە ئەمنیەتی پیشەیی کرێکاران لە خزمەت ” دابین بوونی ئەمنیەتی سەرمایە و راکێشانی سەرمایەی دەرەکی” دا لەنێودەچێت.هەر زوو دوای تەفاهوم نامەی لوزان، وەزیری پیشەسازی دەوڵەتی رۆحانی لەگەڵ بەڕیوەبەرانی گەندەڵی بونیادە مافیاییە جۆراو جۆرەکان، تەرحی پەرەپێدانی ناوچەی ئازاد و بەتایبەت بازرگانی- ئابووریان وەک گرنگ ترین ئەرکی راکێشانی سەرمایەی خاریجی ناساند. بەرنامەی خوسوسی سازی، لەگەڵ سیاسەتێکی دژی کرێکاری بەناوی ” نەرمونیانی لە بازاڕی کار”دا لە پێوەندیەکی نزیکدان.چینی کرێکاری ئێران لە بەرانبەر ئەم سیاسەتانەدا، بیدەنگ نەبووە. بەڵام بەداخەوە خەباتی بەشە جۆراو جۆرەکانی چینی کرێکار نا هاوئاهەنگ و بەبێ پێوەندی بەیەکەوە چۆتە پێشێ. هێندێک سەچاوەی کرێکاری ژمارەی سەرجەم ناڕەزایەتی، مانگرتن و تەحەسونەکانی ساڵی رابردویان زیاتر لە ٣٥٠ یان تەنانەت لەوەش زیاتر راگەیاندوە. بەڵام سەرەڕای ئاوا قەبارەیەکی گەورە لە ژمارەی حەرەکەتە کرێکاریەکان، بە گشتی ئەم بزوتنەوەیە نەیتوانیوە، ویست و داواکاریەکانی بەسەر خاوەنکاران و دەوڵەتدا داسەپینێ. هەروەک بینیمان مانگرتن و ناڕەزایەتی موعەلیمان دەقیقەن بەهۆی سەرتاسەری بوون و هاوئاهەنگ بوونی دەوڵەتی خستۆتە ژێر گوشارەوە و بەرەو ئەوە دەچێت کە ئاکامی جۆراو جۆر دەستەبەر بکات. دەرس وەرگرتن لەم ئەزمونە یانی ئەوەیکە کرێکاران پێویستیەکی حەیاتیان بە تەشەکولی جەماوەری و سەرتاسەری خۆیان هەیە، بۆ دەست راگەیشتن بە ئاکامێکی باش و جێی رەزامەندی.