به‌ڵێنی كاربەدەستان بۆ ته‌بدیل كرانی جەمسەری سێهەمی پێترۆشیمی لە ئاستی ئێران‌دا، پشتگوێ خراوه‌و واده‌ی جێبەجێ‌كرانی كۆمەڵێك گەڵاڵەو پڕۆژەی نوێی نەوتیش که ئه‌و ماوه‌یه درابوو، نههاتۆتە دی.
سەرەڕای زه‌رفییه‌تی زۆری ئەم پارێزگایە لە بوارەكانی نەوت و گاز‌و هەبوونی مەیدانە نەوتییە هاوبەشەكانی وەك “ئازەر و چهنگولە” لە شاری مێهران، ئەم پڕۆژانە پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، له‌به‌ر ته‌رخان نه‌كرانی بوودجە هێشتا هیچ بەرهەمێكیان نەبووە. جگە لەم گەڵاڵە و پڕۆژانەش قەراربوو پڕۆژەكانی پێترۆشیمیی “دێهلۆران و سەرمایەدانان” لە چەندین پڕۆژەی نەوت و گاز لەم پارێزگایە ئەنجام بدرێ و ئەم پارێزگایە لە ئاستی ئێران‌دا بكرێتە جەمسەری سێهەم، بەڵام هێشتا ئەم وادە و بەڵێنیانە نەهاتونەتە دی و هه‌ر لە چوارچێوەی قسەدا ماونەتەوە.