هاتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیندانیان له‌ ئێران

205
ره‌ئیسی سازمانی زیندانه‌كانی رژیم، وێڕای ئاماژه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژی ژماره‌ی زیندانیان له‌ ئێران، دانی به‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیندانیان دانا.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم‌، وێڕای دانپێدانان به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ژماره‌ی زیندانیانی نێوان ٢٦ تا ٣٢ ساڵ ته‌مه‌ن، جه‌ختی كرده‌وه‌: ” ئه‌گه‌ر لاوان و خوێندكاران هه‌روا بێكار بمێنن، گه‌لێك كێشه‌ و گرفت له‌وانه‌ قه‌رزاری و تاوانیان بۆ دێته‌ ئاراوه‌.” پێشتریش جێگری به‌رنامه‌ریزی فه‌رمانداری تاران، هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٠ له‌سه‌دی زیندانیانی ژێر ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی راگه‌یاندبوو. له‌م پێوه‌نده‌دا، هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تییه‌كان رایانگه‌یاندبوو، كه‌ ٧٠ له‌سه‌دی زیندانیان له‌ ئێران، لاوان پێكیدێنن.