نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، خالێد ره‌حمه‌تی له كادره‌كانی دێرینی كۆمه‌ڵه و له دایكبووی شاری سنه كه له وڵاتی سوئێد و له شاری یوتوبوری نیشته‌جێ بوو، له ته‌مه‌نی ٦٢ ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ ماڵاوایی له ژیان كرد.له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌دا نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاندنێكی بڵاو كردۆته‌وه. له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: هاوڕێ خالێد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش و كه‌م داهات بوو، هه‌ر له‌و كاته‌وه كه وه‌ك موعه‌لمێكی لاو و به‌ده‌ربه‌ست له ئاواییه‌كانی مه‌نته‌قه كاری ده‌كرد، ئه‌وی كردبووه سیمایه‌كی خۆشه‌ویست و جێی رێز و متمانه‌ی خه‌ڵك. هاوڕێ خالێد له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی له‌دژی رژیمی شا، وه‌ك هه‌موو هاوڕێیانی، به‌شداری له چالاكی سیاسی كرد و به هاتنه‌سه‌ركاری رژیمی ئیسلامی و هێرش بۆسه‌ر كوردستان، وه‌ك زۆربه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ و كۆمۆنیست بۆ دیفاع له ئازادی و پاراستنی ده‌ستكه‌وتی راپه‌ڕین هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه. هاوڕێ خالد له ناو كۆمه‌ڵه‌دا زۆر زوو به‌و كردار و ره‌وشی شۆشگێڕانه و ئینسان دۆستی و له‌خۆبردوویی و لێهاتوویی سیاسی و نیزامی كه له خۆی نیشانی دا، به‌رپرسایه‌تی و مه‌سئولیه‌تی له ئاستی جۆراوجۆردا پێی سپێردرا. له كۆتایی ئه‌م راگه‌یاندنه‌دا نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی و هه‌موو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌ربڕیوه و به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ئه‌و ئازیزه كردووه. ده‌قی ئه‌م راگه‌یاندنه له كۆتایی به‌شی هه‌واڵی ئه‌مڕۆمان دا بڵاو ده‌بێته‌وه.