هاوڵاتییه‌ك له‌ زیندانی سنه‌ ئێعدام كرا

499
له‌ درێژه‌ی ره‌وتی ئێعدامی زیندانیان له‌ كوردستان، له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ حوكمی ئێعدامی زیندانییه‌كی خه‌ڵكی شاری قوره‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌رمانان “عه‌باس كلوه‌ندی” كه‌ پێشووتر به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترایه‌وه‌ و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ ئێعدام كرا. “عەباس كەلوەندی” خەڵكی شاری قوروەیە كه‌ ٣ ساڵ له‌وه‌پێش بە تۆمەتی قەتڵ، دەستبەسەر كرا و لە لایەن دادگاوە حوكمی ئیعدامی بۆ دەركرا و لەو كاتەوە تا رۆژی ئێعدام كردنی، لە زیندانی ناوەندی شاری سنە به‌ندكرابوو.