هه‌بوونی به‌ میلیۆن بنه‌ماڵه‌ی برسی له‌ ئێران

170w
جێگری وه‌زیر ته‌عاون، كار و ریفاهیی ئیجتماعیی رژیم باسی له‌ دابین كردنی ئێعتبار بۆ دابه‌ش كردنی سه‌به‌تی خۆراكی له‌ نێو ١٠ میلیۆن بنه‌ماڵه‌ی برسی كرد.
ئه‌م كارگێڕه‌ی رژیم باسی له‌ وه‌رگیرانی ئه‌م سه‌به‌ته‌ له‌ لایه‌ن ٧ و نیو میلیۆن سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌ی مۆحتاج كردووه‌ و وتیشی، ئێعتباری ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی كارتی حیمایه‌تیی ته‌نها بۆ كڕینی مریشك و برینج بووه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتریش ئه‌وانه‌یكه‌ كه‌ ئه‌م یارمه‌تییه‌یان پێ ده‌درا، توانای كڕینی هه‌ر جۆره‌ كالایه‌كیان هه‌بوو. به‌ پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، ده‌وری ٣٠ له‌سه‌دی دانیشتووانی شاره‌كانی ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریی خواركی دان. وه‌زیری كاری رژیم له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی پاره‌كه‌شه‌وه‌ باسی له‌ هه‌بوونی ١٠ میلیۆن بنه‌ماڵەی‌ كردبوو كه‌ له‌به‌ر “نه‌بوونی خۆراك و سووئی‌ ته‌غزیه‌ ئه‌زییه‌ت ده‌بن”.