هه‌بوونی ده‌یان هه‌زار نه‌خوێنده‌وار له‌ كوردستان

13
به‌ وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی كوردستان، ژماره‌ی نه‌خوێنده‌وارانی ئه‌م ئۆستانه‌ زیاتر له‌ ١١٠ هه‌زار كه‌سه‌ كه‌ له‌م رێژه‌یه‌ ٧١ هه‌زار كه‌س تمه‌نیان ژێر ٥٠ ساڵه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زیاتر له‌ ١١٠ هه‌زار كه‌س له‌ نێوان ئاوایی و شاره‌كانی ئه‌م ئۆستانه‌ نه‌خوێنده‌وارن كه‌ له‌م رێژه‌یه‌ ٧١ هه‌زار كه‌س ته‌مه‌نیان نێوان ١٠ تا ٤٩ ساڵه‌. شایانی باسه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ سه‌ره‌نجێكی ئه‌وتۆ به‌ خوێندواری خه‌ڵك نادات و ساڵانه‌ نرخی شه‌هرییه‌ی خوێندكاران زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی یاسا بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته‌، ته‌واوی هه‌زینه‌ی خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی و راهنه‌مایی له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته‌.