بەرپرسی كومیتەی ئێمدادی رژیم لە ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی دانی به‌وه دانا كه، ٢ هەزار منداڵی ژێر تەمەن ٦ ساڵ لەم ئۆستانه شناسایی كراون كە تووشی بەدخۆراكی بوون و پێویستیان بە پێڕاگەیشتن هەیە.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه: “ئەو منداڵانە بۆ دابین كردنی پێداویستییە خۆراكیەكانیان لە لایەن ئەو ناوەندە دەوڵەتیەوە ٦٠ هەزار تمەنیان پێدەدرێت و هەموو ئەو پووڵه‌ش لە یارمەتییە خێرخوازانەكانی خەڵك كۆكراوەتەوە.” شایانی باسە، ئێران یەكێك لە هەرە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە بواری سەرچاوە ژێر زەوینیەكانه و لە بواری نەوت و گازه‌وه پلەی دووهەمی جیهانی هەیە، بەڵام هەژاری تەنگی بە خەڵكی ئەو وڵاتە هەڵچنیوە و به پێی دان پێدانانی كاربەدەستانی رژیم، ئێستا زیاتر لە ١٠ له‌سه‌دی خەڵكی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌ڵبه‌ت ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به هۆی ده‌ست ته‌نگی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه تووشی كه‌م خۆراكی و به‌د خۆراكین گه‌لێك له ئاماری كومیته‌ی ئیمدادی رژیم زیاترن و به ٦٠ هه‌زار تمه‌نیش برسیه‌تیان چاره‌سه‌ر نابێت.