هه‌بوونی ٢١٥ هه‌زار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئێران

18
به‌پێی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤی كوردستان، سه‌رۆكی رێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران، باس له‌ هه‌بوونی ٢١٥ هه‌زار به‌ندكرا له‌ناو‌ زیندانه‌كانی ئێران ده‌كات.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ و له‌ سه‌ر زاری سه‌رۆكی رێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران، هه‌ر ئێستا سێ هێنده‌ی زه‌رفییه‌تی زیندانه‌كان، به‌ندكراوی كه‌یفه‌ریی ڕاگیراون. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ و به‌ بیانووی جۆراجۆر، ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران هاووڵاتییان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز ده‌كات.