هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی میانه‌گه‌رای پورتوغاڵ

634
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌وڵه‌تی راستی میانه‌گه‌رای پورتوغاڵ دوابه‌دوای دژایه‌تی هاوپه‌یمانی ئه‌حزابی چه‌پگه‌را له‌ پارله‌مانی پورتۆغاڵ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێ، هه‌ره‌سی هێنا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌وڵه‌تی نوێ كه‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ ده‌ستی به‌كار كردبوو و زۆر زوو زۆرینه‌كانی ده‌نگه‌كانی له‌ پارله‌مان له‌ده‌ستدا. چه‌پگه‌راكان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی رووخاو، دژ به‌ به‌رنامه‌كانی ریازه‌تی ئابورین. ده‌وترێت ده‌وڵه‌تی نوێ پورتوغاڵ ده‌وڵه‌تێك پێكهاتوو له‌ چه‌پگه‌راكان له‌وانه‌ حێزبی سوسیالیست و حێزبی كۆمۆنیسته‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی گرینگی پارله‌مان، گروپێك له‌ نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت و پشتیوانانی چه‌په‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ركه‌وتنی خۆیان جه‌ژن گرت.