هه‌زاران قوربانی مه‌وادی موخه‌در له‌ ئێران

177y
به‌ پێی راپۆرتی سازمانی پزیشكی قانونی رژیم، له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا ٢ هه‌زار و ٩٨٦ كه‌س به‌ هۆی به‌كارهێنانی زۆری مه‌وادی موخه‌در گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.له‌ ماوه‌ی ساڵی ٩٣، ئاماری قوربانیانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ ئێعتیاد به‌ مه‌وادی موخه‌در په‌ره‌یسه‌ندووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ گشتی یه‌ك له‌سه‌د و له‌نێو ژنانی قوربانیدا ٣٣ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردوودا، هه‌ر رۆژه‌ ٧٠ كه‌س به‌ رێژه‌ی قوربانیانی مه‌وادی موخه‌در له ئێران زیادی كردووه‌.