به پێی راپۆرته‌كان، له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان واته ئیلام، كرماشان و سنه نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار منداڵی بێ سه‌رپه‌ره‌ست هه‌یه.به پێی ئه‌م راپۆرته، له شاری ئیلام به گشتی ٨ هه‌زار و ٩٥٤ منداڵی بێ سه‌رپه‌ره‌ست، له كرماشان ١٨ هه‌زار منداڵی بێ سه‌رپه‌ره‌ست، له شاری سنه نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار منداڵی بێ سه‌رپه‌رست هه‌یه كه ٦٠ له‌سه‌دیان منداڵانی سه‌رشه‌قامن و زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ تا ١٤ ساڵ دایه و له مافی خوێندن بێبه‌شن. شایانی باسه كه به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ سه‌ره‌نجێك به بارودۆخی ئه‌م منداڵانه ناده‌ن و زۆر به كه‌مته‌رخه‌می و بێ بایه‌خیه‌وه ده‌ڕواننه شێوازی به‌ڕێچوونی ژیانیان.