گروپێكی مافی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاندووه كه، هه‌زاران ژن له عێراق بوونه‌ته قوربانی جهنایاتی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”.
ئه‌م گروپه كه له ژێر ناوی “كه‌مپه‌ینی میللی حه‌شد” چالاكی ده‌كات له نوێترین راپۆرتی خۆی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن جه‌ختی كردۆته‌وه: “هێزه‌كانی داعش له كاتی داگیركردنی شاری موسڵ له ساڵی رابردۆوه تا ئێستا، ٤ هه‌زار ژنیان كوشتووه یان به دیل گرتووه و ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ریان.” به وته‌ی وته‌بێژی ئه‌م گروپه مافی مرۆڤه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا داعش جهنایاتێكی زۆری به‌رانبه‌ر به ژنانی عێراقی به‌ڕێوه‌بردووه، ئه‌م جه‌نایه‌تانه له كوشتاره‌وه تا دیلیه‌تی و له دیلیهتیهوه تا ده‌ستدرێژی بووه. به وته‌ی ناوبراو، له‌م نێوه‌دا ژنانی ئیزه‌دی و مه‌سیحی زۆرترین قوربانیان هه‌یه.